Husby Arbetarcentrum  ڕێکخراوەیەکی کارگەرییە و لە ناوچەی یارڤا-ستۆکهۆڵم چالاکی دەکات. ناوەندی کارگەریی هوسبی  بۆ بەخشینی هێزی زیاتر بە کارگەرانی ناوچەکە کاردەکات.

 ناوەندی کارگەریی هوسبی  سەرنجی خەڵک بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشێت کە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تادێت خراپتر دەبێ و دەسەڵات و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی حکومەت هیچ بەرژەوەندییان لەوەدا نییە بە خەڵک بڵێن چ مافێکیان هەیە و لەبری ئەوە چالاکانە لاوازی ئاستی زانیاری و هۆشیاری کارگەران دەقۆزنەوە. ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر تەشەنەکردنی ئیستغلالکردنی کارگەران. ئێمە ڕۆژانە دەبینین کە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی خراپتر و خراپتر دەبێت و لەهەمان کاتدا  پۆلیس تا دێت زیاتر شەڕانگێز دەبێت. لەو چوارچێوەیەدایە کە سەرمایە کاردەکات و هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە بۆ زیادکردنی قازانجەکانی.

 

کاتێک خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش ناکرێت یان کار ناکات، مافەکان و دەستکەوتەکان ژێرپێ دەنرێن و هەژاری فراوان دەبێتەوە، دەبێت خەبات بکەین بۆ وەرگرتنەوەی دەستکەوتەکان و دەستپێشخەری بکەین بۆ پڕکردنەوەی کەم‌وکوڕیەکان. تادێت کارگەران زیاتر بەدەست نائەمنی دامەزراندنەوە دەناڵێنن، خەڵکێکی زۆرتر لەژێر بارودۆخی پڕ دڵەڕاوکێی کارکردندا کاردەکەن و ژمارەی ئەو کارگەرانەی کە بەبێ گرێبەست یان ئاسایشی دامەزراندن کاردەکەن لە زیادبووندایە. سەرباری ئەوەش کارگەرانێکی زیاتر بەهۆی دەستبەسەردا گرتن و نەدانی هەقدەست‌و موچە لەلایەن خاوەن کۆمپانیاکانەوە مافەکانیان لەدەست دەدەن. ناوەندی کارگەریی هوسبی دەیەوێت بەرەنگاریی ئەو هێزانە ببێتەوە کە کارگەران دەچەوسێننەوە و هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ئیستغلالکردن بنیات بنێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە مەبەستی ناوەندی کارگەریی هوسبی برێتیە لە:

-ڕێکخستنی زۆرترین کارگەران لە ناوچەی یارڤا.

– بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر چۆنیەتی خەباتکردنی کارگەران بۆ مافەکانیان، ئەمە بە تایبەتی بۆ ئەو کارگەرانە ڕاستە کە لە زۆرێک لە مافە سەرەتایی (و یاساییە) سەندیکاییەکان کە بزووتنەوەی کارگەریی لە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ خەباتدا بەدەستی هێناوە، بێ بەشن.

 ناوەندی کارگەریی هوسبی  دەیەوێت بە تایبەتی بۆ پشتگیریکردنی ئەو کارگەرانەی کە لە دۆخی دامەزراندنێکی ناجێگیرو بەبێ گرێبەست کاردەکەن کاربکات.